PM:01:15:11/03/2026
848 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، حکومەتی عێراق داوای کردووە هەرێم رێگەی بدات لە رێگەی بۆریی نەوتی جەیهانەوە نەوت هەناردە بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـ ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی عێراق داوای لە هەرێم کردووە رێگەی بدات جیا لەو نەوتەی هەرێم کە لەڕێگەی بۆریی نەوتی جەیهانەوە بۆ بەندەری جەیهان هەناردە دەکرێت، ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی تریش لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە هەناردە بکات.
بەڵام بەپێی بڵاوکراوەکەی رۆیتەرز، تا ئێستا
هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکەی بەغدای نەداوەتەوە.
هۆکاری ئەم داواکارییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە
لە ئێستادا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە گەرووی هورمز داخراوە و عێراقیش کە ٪٢٣ـی
هەناردەی نەوتەکەی پشتی بە گەرووی هورمز بەستبوو لە ئێستادا دەیەوێت دەرچەیەکی تر
بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی بدۆزێتەوە.