سەردێڕ:

باران دەبارێت؛ خۆڵبارینی لەگەڵ دەبێت

AM:11:32:11/03/2026

640 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی کەمێک پروشکە باران هەیە لە ناوچە جیا جیاکان و لە ناوچەکانی کەرکووک و باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و بایەکی لەسەرخۆی دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: سفر پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٤ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٦ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی













گەلەری