AM:11:16:11/03/2026
824 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای ئەوەی موجتەبا خامنەیی بە سێیەمین رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردراوە بەڵام تاوەکو ئێستا دەرنەکەوتووە و میدیای ئەمریکیش رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە بریندارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، زانیارییان دەستکەوتووە لە کوری سەرۆک کۆماری ئێرانەوە هۆکاری دەرنەکەوتنی موچەتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی برینداربوونەوەیە لە سەرەتا جەنگەکە و وتیشی، برینەکەی موجەتەبا لە قاچیایەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، برینداربوونی موجەتەبا وای
کردووە دەرنەکەوێت لە سەرەتای جەنگەکەوە و وتیشی، موجەتەبا نایەوێت دەربکەوێت تا
شوێنی مانەوەی ئاشكرا نەکرێت دەشڵێت، تا ئێستا نەزانراوە ئاستی سەختی برینداربوونی
موجەتا خامنەیی چەندە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای هیرشەکانی
ئەمریکا و ئێران بۆ سەر شوێنی مانەوەی رێبەری بالای ئێران، باوک و دایک و
هاوسەر و منداڵێکی موجتەبا خامنەیی تیایدا کوژران و گومان دەکرا موجەتا خۆشی
برینداربووبێت.