AM:08:49:11/03/2026
644 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران لەبارەی چاندنی مین لە گەرووی هورمزەوە و دەڵێت، هەر هەوڵێک بدرێت بۆ تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز لەرێگەی چاندنی مینەوە، ئێران رووبەڕووی دەرئەنجامی سەخت و بێوێنە دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئا ئێستا هیچ راپۆرتێکی فەڕمییان لەبارەی چاندنی مین لە گەرووی هورمز پێنەگەشتووە، بەڵام ئەگەر ئێران هەر مینێکی چاندبێت داوای لابردنی دەستبەجێی دەکەن.
وتیشی، ئەگەر مین
چێندرابێت و دەستبەجێ لانەبرێن لێکەوتە سەربازییەکان بۆ ئێران بێوێنە دەبن و
پاککردنەوەی ناوچەکە لەو مینانەی ئەگەری چاندنیان هەیە، هەنگاوێکی زەبەلاح دەبێت بەرەو ئاڕاستەیەکی درووست.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت، کەناڵی CBS Newsـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئاماژەکان
بۆ ئەوە دەچن ئێران ئامادەکاری بکات بۆ جێگیرکردنی مین لە رێڕەوە ئاوییە
ستراتیژییەکاندا، بەگوێرەی راپۆرتەکان ئێران بەلەمی بچووک بەکاردەهێنێت کە توانای هەڵگرتنی
دوو بۆ سێ مینیان هەیە؛ بەپێی خەمڵاندەکانیش کۆگای مینە دەریاییەکانی ئێران لە
نێوان دوو هەزار بۆ شەش هەزار مینی جۆراوجۆری ئێرانی، چینی و رووسیدایە.