AM:08:27:11/03/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، "بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی کەلار – گوندی سەید خەلیل، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێک بریندارە".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی سێشەممە بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک، دوو کەس بوونە قوربانی و گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، یەکێک لە بریندارەکان کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بوو گەیەندرایە نەخۆشخانەی سلێمانی و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەکرد،
رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی سەیارەیەک و ماتۆڕسکیلێک بووە، ئەو کەسەی گیانی
لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ـە و بریندارەکەش لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ـە، لە
ئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینینی
هۆکاری رووداوەکە و چۆنیەتی روودانی.