AM:11:09:09/03/2026
676 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم، رەخنەی توند لە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق و بە تایبەتی پەرلەمانی عێراق دەگرێت و دەڵێت، بێدەنگییان بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێم جێگەی سەرسووڕمانە و پێویستە دامەزراوە فەرمییەکان بە جددی هەڵوێستی کردەییان هەبێت و رێگە لەو دەستدرێژییە ترسنۆکانە بگرن.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم وتی، دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق ئێستا لەبەردەم پرسیارێکی گەورەدان، بێدەنگی پەرلەمانی عێراق جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانییەکی زۆرە.
وتیشی، لە دانیشتنێکی
پەرلەمان بەڕێوەچوو بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنیی عێراق، کەچی بە یەک وشەش باسی
هەڕەشەکانی سەر هەرێم نەکراوە، ئەمە ئاماژەیەکی هەڵەیە و پێویست دەکات دامەزراوە
فەرمییەکان بە جددی هەڵوێستی کردەییان هەبێت و رێگە لەو دەستدرێژییە ترسنۆکانە
بگرن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن، چاوەڕوانییان لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی
فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی بڕیاری عێراق
دەزانن، هەڵوێستیان روون بێت بەرامبەر ئەو تەعدایەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.