سەردێڕ:

جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

AM:09:19:09/03/2026

820 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی پارشێو، جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچدرایەوە و تێکشکێندرا.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لەکاتی پارشێو، جارێکی دیکە بە درۆنێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەپێی زانیارییەکان درۆنەکە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانجەکەی درۆنەکە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی کونسوڵخانەی ئەمریکاوە تێکشکێندرا.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی سی پی تیش، لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل نزیکەی ٢٠٠ جار هێرش کراوەتە سەر هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک، بەجۆرێک ١٦٢ هێرشیان بۆ سەر سنوری هەولێر بووە و ٢٦ هێرشیان بۆ سەر سنوری سلێمانی و ٥ هێرش بۆ سەر دهۆک و ٣ هێرشیش بۆ سەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە بوون.

بەهۆی هێرشەکانیشەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.













گەلەری