AM:08:09:09/03/2026
612 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان بوونی نیە و بەرهەمهێنانی رۆژانە دەگاتە حەوت هەزار و ٣٠٠ تۆن، جەختیش لە هەوڵە بەردەوامەکانیان دەکاتەوە بۆ دابینکردنی غاز بەشێوەیەکی ئاسان بۆ هاوڵاتیان.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، هاوڵاتیانی عێراقی دڵنیاکردوەۆتەوە کە هیچ کيشەیەکیان لە دابینکردنی غازدا نیە، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتە ٧٠٨ هەزار و ٩٥٢ بتڵ، لەکاتێکدا بڕی غازی شلی تەرخانکراو بۆ ئۆتۆمبێل و کۆمەڵگە نیشتەجێبونەکان رۆژانە گەیشتووەتە ٨٤٨ تۆن، بەمەش رێژەی گشتی بەرهەمهێنانی رۆژانەی غازی گەیشتۆتە حەوت هەزار و ٣٠٠ تۆن.
روونیشیکردووەتەوە، یەدەگی ستراتیژیان لە ئاستێکی
سەلامەتدایە، یەدەگی سەرزەوی لە سەرانسەری عێراق دەگاتە ٤٠ هەزار و ٣٨٨ تۆن و
یەدەگی ژێرزەمینیش ٥٠ هەزار تۆن، بەمەش کۆی یەدەگی وڵات دەگاتە ٩٠ هەزار و ٣٨٨
تۆن.