PM:03:01:08/03/2026
1044 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم سەرۆکی پارتی دەڵێت، دەبێت هەموو لایەک باش بزانن کە دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە و دەشڵێت، بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە کە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە راگەیەندراوێکدا وتی، گەلی کوردستان بە درێژایی مێژوو خوازیاری ئاشتی و پێکەوەژیان بووە و هیچ کاتێک لەگەڵ شەڕدا نەبووە.
دەشڵێت، ئەگەر شەڕیان بەسەردا بسەپێندرێت، ئەوا
بەپێی بنەمایەکی نەگۆڕ بەرگری لە خۆیان و مافەکانیان دەکەن، کە ئەمەش لە فەرهەنگی
نیشتمانیی گەلی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە.
وتیشی، دەبێت هەموو لایەک باش بزانن کە
دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە و دەشڵێت، بەردەوامبوونی ئەم دۆخە و شەڕپێفرۆشتنە
دەرئەنجامی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە کە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت.