سەردێڕ:

لە ترسی مووشەک و درۆن؛ فرۆکەکانی عێراق دەشاردرێنەوە

PM:01:56:08/03/2026

1108 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، وەک رێکارێک بۆ پاراستنی فڕۆکە مەدەنییەکان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستی بە شاردنەوەی فڕۆکەکان کردووە لە شوێنی پاریزراودا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەوبارەیەوە وتی، "ئامانجی ئەم هەنگاوە پاراستنی ئاسایشی گەشتیارییە لە کاتێکدا لە ناوچەکەدا شەڕ بەردەوامی هەیە."

دەشڵێت، "فڕۆکەکان بەپێی پرۆتۆکۆڵە تەکنیکی و ئەمنییەکان کە بەباشی لێکۆڵینەوە کراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەسەر شوێنە پارێزراوەکانی ناو فڕۆکەخانەکاندا دابەشکراون".

وتیشی، ئەو رێوشوێنانە ئامانجیان دابینکردنی بەرزترین ئاستی پاراستنه‌ بۆ فڕۆکەکان و پاراستنی ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان.













گەلەری