سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ژنان دەڕوانین

PM:12:41:08/03/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی دەڵێت، زیادکردنی رۆڵی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا بە ئەرکی خۆیان دەزانن و دەڵێت، "دەبێت دوور لە دروشم کار بۆ ژیانێکی باشتر بۆ ژنان بکەین".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە رۆژی جیهانی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات و هیوای سەلامەتی بۆ دەخوازێت و بە ڕێزەوە باسی ئەو ژنانە دەکات کە لەپێناو ماف و یەکسانیدا قوربانییان داوە.

دەشڵێت، نەهێشتنی جیاکاری و توندوتیژی ئەرکی هەمووانە و نابێت تەنیا بە دروشم قسە بکەین، بەڵکو دەبێت هەنگاوی کردەیی بنێین بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی کوردستان دابین بکەین و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانیان بکەین.

وتیشی، بە ئەرکی خۆیانی دەزانن رێگە بۆ ژنان خۆش بکەن تا لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵاتدا بەشداربن و دەشڵێت، پشتیوان و پاڵپشتتانم.













گەلەری