PM:12:24:08/03/2026
1288 جار خوێندراوەتەوە
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی دووی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بکرێت و لیستی مووچەش رابگەیەندرێت.
بەپێی وتەی دارایی هەرێم، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی تەواوی مووچەی مانگی دوو بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە و وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە هەرێم چەند هەفتەیەک لە
دواخستنی و هەرێم ١٢٠ ملیارەکەی رادەستکرد و دوای ٢٤ کاتژمێر لە رادەستکردنی ١٢٠
ملیارەکە بە بەغدا لەلایەن هەرێمەوە، حکومەتی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم، چونکە خۆیان پێشتر وتبوویان هەرێم هەرکات ١٢٠ ملیارەکە رادەستبکات
ئەوانیش راستەوخۆ مووچە دەنێرن.