چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، ئەگەری هەیە رۆژی سێشەممە دیاریبکرێت بۆ دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
سەرباری ئەوەی تا ئێستا کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیارینەکراوە، چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، کە ئەگەر هەیە ئەم سێشەممەیە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
بە پێی یاسای دەستوور ٣٠ رۆژ لە دوای یەکەم
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، پێویستە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، بە گوێرەی ئەوەی ٢٩ـی
مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو یەکەم دایشتن کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا دانیستن
بۆ هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی سرۆک کۆمار ئەنجامبدرێت و ئەو پۆستە یەکلا بکرێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانیش پارتی و یەکێتی لەسەر
کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رێکنەکەوتوون و یەکێتی ، نزار ئامێدی بۆ
پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە، پارتیش فوئاد حسێنی دیاریکردووە.