AM:08:42:25/01/2026
932 جار خوێندراوەتەوە
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێشوازی دەکەن لە كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هیوادارین سەرکەوتوو بێت لە پێکهێنانی حکومەتێک، كە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک و پێکهاتەکانی عێراق بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی كاندیدكردنی نووری مالیكی وتی، كە پێشوازی لە کاندیدکردنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەكەن، كە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق کاندیدکراوە.
هاوکات،
چوارچێوەی هەماهەنگی ٢١ـی کانونی دووەم، نووری مالیکی وەک کاندیدی خۆی راگەیاند بۆ پۆستی
سەرۆک وەزیران .