سەردێڕ:

کەی لیستی مووچەی مانگی یەک رەوانەی بەغدا دەکرێت؟

AM:08:33:25/01/2026

15988 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئارتی راگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکن و تا کۆتایی هەفتە رەوانەی بەغدا دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو رادەستی بەغدا دەکرێت و لیستی موچەی مانگی یەکیش تا کۆتایی ئەم هەفتەیە رادەستی بەغدا دەکرێت.

چاوگێک لە دارایی عێراقیش وتی، رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە و ناردنی لیستی مووچە، مووچەی مانگی یەک بۆ هەرێم دەنێرن و لە دوو رۆژى داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات و بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە رێکخستنەوەی خەرجییەکان دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

رێباز حەملان یاریدەدەری مەسرور بارزانیش دەڵێت، سەرقاڵی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی دارایین تا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دانووستانی لەسەر بکەین.

چاوگێک لە دارایی بەغداش وتی، دوای ناردنی لیستی مووچە و رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە مووچەی هەرێم دەنێرن.














گەلەری