سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:12:25/01/2026

684 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦١ دۆلار و ٧ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وتی، سزای سەپاندووە بەسەر ٩ کەشتیی نەوتهەڵگر و ٨ کۆمپانیای تر کە، نەوتی ئێرانیان بە قاچاخ گواستووەتەوە، ئەوەش کاریگەریی داناوە لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوت.













گەلەری