وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند، رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماوەی ١٥ رۆژ درێژکرایەوە، هەسەدەش درێژكردنەوەی ئاگربەستی پشڕاستكردەوە و جەختیكردەوە كە هێزەكانیان پابەند دەبن بە ئاگربەستەكەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاویکردەوە، ئاگربەست لە سەرجەم بەرەكانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ درێژدەکاتەوە، کە لە کاتژمێر ١١ـی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ پاڵپشتی پرۆسهكانى ئەمریکایه بۆ گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە زیندانەکانی ههسهده بۆ عێراق دێت.
لایخۆیەوە ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، بە نێوەندگیرییەکی نێودەوڵەتی و هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق، رێککەوتنکراوە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی ١٥ رۆژ.
دەشڵێت، "هێزەکانمان جەخت لە پابەندبوونیان بە رێککەوتننامەکە و پەرۆشییان بۆ رێزگرتن لێی دەکەنەوە، بەو ئامانجەی ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، پاراستنی خەڵکی مەدەنی و رەخساندنی هەلومەرجی پێویست بۆ سەقامگیری".