سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند، له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، ٣١٥ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به ٢٥٢ رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامدراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سه‌نته‌ری میترۆ له راپۆرتێک‌دا به‌ناونیشانی (ژینگه‌ی بێ لێپرسینه‌وه و بێ دادپه‌روه‌ری هه‌ڕه‌شه له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات) بڵاویكردووەته‌وه، له ژینگه‌یه‌كی بێ سزادا، ته‌قه له رۆژنامه‌نووس ده‌كرێت و هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌درێت، كامێراكانیان له به‌رده‌م چاویاندا ده‌شكێندرێن و هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیان و داده‌خرێن و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان زه‌وتده‌كرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌ستدرێژی و توندوتیژی بۆ
سه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێت به كاری رۆتینی هێزه ئه‌منییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردن
و شكاندنی كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسان و قه‌ده‌غه‌كردنی رووماڵ په‌ره‌ده‌ستێنێت، جیاكاری
و شاردنه‌وه‌ی زانیاری، پشكنینی مۆبایل و چوونه ناو نهێنی كه‌سی، هه‌موو ئه‌مانه
دیمه‌نێكمان پێشان ده‌دات كه ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌یه له سه‌روه‌ری
یاسا و مافی زانین.
سەنتەری میترۆ ئەوەش
خراوەتەڕوو، "ژینگه‌یه‌كمان ده‌وێت، ده‌ستوور و یاسای تایبه‌ت بیپارێزێت، نه‌ك
رێنمایی و یاسای گشتی، ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیارییه‌كانی حكومه‌ت
تێیدا كراوه بن و رێز له فره‌یی بگێریت و جیاكاری نه‌كرێت، رۆژنامه‌نووسان له
توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان به بێ بڕیاری دادگا بپارێزێت، ده‌زگای
میدیا دانه‌خرێت و رۆژنامه‌نووس وه‌ك دوژمن ته‌ماشانه‌كرێت".
باسی له‌وه‌شكردووه،
" پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ره‌نتی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی
خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له تۆقاندن توندوتیژی بكات و لێكۆڵینه‌وه
له راپۆرته‌كانیان بكات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
به‌پێی راپۆرته‌كه،
حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكارییه‌كان لە ٢٠٢٥ـدا به‌مشێوه‌یه بوون:
تەقەكردن لە
رۆژنامەنووس: ١ حاڵەت
تیرۆركردن بە
درۆن: ١ حاڵەت
رێگری و
جیاكاری: ١٢٠
لێدان و هێرش و
هەڕەشەو سوكایەتی: ٧٤
شكاندن و
زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەگەری: ٥٣
هەڵكوتاننە سەر
ئۆفیس، داخاستنی كەناڵ: سێ
دەستبەسەركردنی
رۆژنامەنووس: ٥٢
پڕكردنەوەی
فۆرمی زانیاری و بەڵێنامەی نایاسایی: چوار
هێرشی
ئەلیكترۆنی: حەوت