PM:08:04:17/01/2026
1696 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیى ناوەندیى هێزەکانى ئەمریکا دەڵێت، پێشوازیی لە هەوڵەکانی دیمەشق و هەسەدە بۆ راگرتنی شەڕ دەکات. دەشڵێت، "داوا لە سوپای عەرەبیی سوریا دەکەین هێرشەکانی رابگرێت".
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، "دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکان لە سوریا دەکەین بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر لە رێگەی دیالۆگەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"داوا لە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەین کە سەرجەم کردەوە هێرشبەرییەکانیان رابگرن
لە ناوچەکانی نێوان حەلەب و تەبقە".
لە بەشێکی دیکەی
پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەکراوە، "راوەدوونانی توندی داعش و بەردەوامبوونی فشارە
سەربازییەکان، پێویستی بە کاری تیمەکان هەیە لە نێوان هاوبەشە سوورییەکان و هەماهەنگی
لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان. سووریایەکی ئاشتیخواز لەگەڵ خۆی و دراوسێکانیدا،
بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا".