سەردێڕ:

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی تۆم باراک لەگەڵ مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی

PM:07:16:17/01/2026

6536 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەولێر کۆبوونەوە و مەسعود بارزانی وتی، پێویستە لە داهاتووی سوریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی لەگەڵ تۆم باراکی نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە دواین پێشهاتەکانی سوریا کرد و بەپێی راگەیەندراوی دوای کۆبوونەوەکە، مەسعود بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سوریای نوێ كردەوە.

تۆم باراکیش لای خۆیەوە سوپاسی مەسعود بارزانی کرد لەو هەوڵانەی کە دابووی بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ئەم دواییەی سوریا.

مەسعود بارزانی پێش چەند کاتژمێرێکیش بە جیا لەگەڵ تۆم باراک کۆبوویەوە و رایگەیاندبوو، پێویستە لە داهاتووی سوریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت و سوپاسی رۆڵی ئەمریکاشی کرد لە چارەسەركردنی كێشەكاندا.













گەلەری