PM:06:05:17/01/2026
976 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی وتی، پێویستە لە داهاتووی سوریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی و تۆم باراکی نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا، لە هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە دواین پێشهاتەکانی سوریا کرد و تۆم باراک لای خۆیەوە سوپاسی مەسعود بارزانی کرد لەو هەوڵانەی کە دابووی بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ئەم دوایەی سوریا.
هاوکات ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ گەیشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن
و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت.
لای خۆیەوە مەسعود
بارزانیش وتی، پێویستە لە داهاتووی سوریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت و
سوپاسی رۆڵی ئەمریکاشی کرد لە چارەسەركردنی كێشەكاندا.
هاوکات مەزڵوم
عەبدی و تۆم باراک ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست
لەنێوانیاندا.