سەردێڕ:

بەهۆی كەشوهەواوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان؛ مەترسی دروستبوونی شەختە هەیە

PM:05:47:17/01/2026

1032 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات لەهاتنی سەرماو سۆڵەیەكی بەهێز تاكۆتایی ئەم هەفتەیە و دەڵێت، لەبەیانی رۆژی سێشەممەشدا پێشبینیكراوە لەسلێمانی و دهۆك بەفر ببارێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان، پێشبینیانكردوە شەپۆلێكی بەفرو باران لە سبەینێوە تا رۆژی سێشەممە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە هەربۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەكە لەسەرەتادا پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەگرێتەوە پاشان درێژدەبێتەوە بۆ هەولێرو ناوچەكانی دیكە.

دەشڵێت، لەبەیانی رۆژی سێشەممەشدا پێشبینیكراوە لەسلێمانی و دهۆك بەفر ببارێت و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماشەوە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە مەترسی دروستبوونی شەختە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.













گەلەری