سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە مەرسومەكەی ئەحمەد شەرع دەكەم

PM:04:39:17/01/2026

812 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پێشوازی لە مەرسومەكەی سەرۆكی سوریا دەكەم بۆ داننان بە کوردا وەك پێکهاتەيه‌كى رەسەن و پاراستنی مافەكانی، ڕێگرتن لە فرەیی یەكسانی كۆڵەكەی سەقامگیریە، بۆيه‌ داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكه‌ن بۆ دانانی میکانیزمی روون بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرسومە.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشوازی لە مەرسومی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کۆماری سوریا دەکەم بۆ داننان بە کورد وەک پێکهاتەيه‌كى رەسەن و پاراستنی مافه‌كانى، هەنگاوێكی گرنگى سياسى و ياساييى دروسته‌ بۆ بنیاتنانی سوریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێزگرتن لە فرەیی و یەکسانی وەک سەرچاوەی هێز، نەک هۆکاری دابەشبون، بنەمای سەقامگیری و ئاشتییە و پێکەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەکات، مه‌رسومه‌کە به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە له‌وه‌دايه‌ بکرێنە یاسای بەکار و لە دەستورى داهاتووى سوريادا جێگير بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشكرد، پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک له‌ سوریا کە هەمو پێکهاتەکان بێ جیاوازی و پەراوێزخستن لەباوەش بگرێت، تیایدا مافه‌ سیاسی و کولتورییه‌کانی هه‌مووان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ به‌هێز بكات.

دەشڵێت، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكه‌ن بۆ دانانی میکانیزمی روون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و کرداری بەرجەستە، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌مو هاوكارييه‌ك له‌پێناو ئاشتى و سه‌قامگيريدا ئاماده‌يه‌.













گەلەری