PM:08:12:15/01/2026
2364 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایش، دەستگیركردنی تۆمەتبارانی كوشتنی هاوڵاتییەكەی شارەزوور رادەگەیەنێت، كە هاوسەر و كچی كوژراوەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاسایشی شارەزوور لەڕووداوێكی كوشتن لەگوندی دسكەرەی شارەزوور ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەر، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە کرا و دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێكۆڵینەوە دەستگیركران، كە پێكهاتبوون لە هاوسەر و كچی كوژراوەكە.
ئاماژەی بەوەكردووە،
لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەكەدا ناوە كە هەستاون بە
كوشتنی هاوڵاتی شاخەوان حسێن عەبدوڵڵا، لەئێستاشدا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە
و بە ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەش بەردەوامە.