سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی وەڵامی چاڵنجەکەی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە

PM:07:24:15/01/2026

2152 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی وەڵامی چاڵنجەکەی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە و دەڵێت، ئەوانیش دەیانەوێت باڵانسی هێز بگەڕێتەوە و بودجە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، هەربۆیە رۆژی شەممە شاندی یەکێتی و خۆشی سەردانی نەوەی نوێ دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی، جارێکی تر جەخت لەسەر پڕۆژەکەی ساڵی رابردوویان دەکەنەوە کە با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بەرەیەک دروستکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بافڵ تاڵەبانی، وەڵامی چاڵنجەکەی دایەوە وتی، ئەوانیش دەیانەوێت باڵانسی هێز بگەڕێتەوە و بودجە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، هەربۆیە رۆژی شەممە شاندی یەکێتی سەردانی نەوەی نوێ دەکات.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەربۆیە رۆژی شەممە شاندی یەکێتی و خۆیشی سەردانی نەوەی نوێ دەکات.













گەلەری