PM:04:39:15/01/2026
1200 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکان بڕیاریداوه ته‌واوی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق دابخات، كه پێكهاتوون له دەروازەکانی تەبقا، رەققە و دێرەزور.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌ری سنووره‌كان كراوه، تێیدا هاتووە، "به‌هۆی ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ئه‌منیانه‌ی له ده‌روازه‌كان رووده‌ده‌ن و زیادبوونی مه‌ترسی ئه‌منی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌روازه‌كان بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق دا.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ئه‌و ده‌روازانه‌ی داده‌خرێن پێكهاتوون له ده‌روازه‌كانی تەبقا، رەققە و دێرەزور،
هه‌روه‌ها پێشتریش حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا بڕیاری داخستنی ئه‌و ده‌روازانه‌ی
داوه.
رۆژی ٦ـی
کانونی دووەمـی ئەمساڵ، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق هێرشیانكرده
سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی
كوردن و له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌رپرسانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
(هه‌سه‌ده) و به‌رپرسانی دیمه‌شق په‌یوه‌نیده‌كانی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات.