سەردێڕ:

ئەمینداری یەکگرتوو بە تەلەفۆن پەیوەندی بە شاسوار عەبدولواحیدەوە کرد و هەواڵی پرسی

PM:04:24:15/01/2026

6356 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری یەکگرتوو لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا هەواڵی تەندروستی شاسوار عەبدولواحیدی پرسی دوای ئازادکردنی لە زیندان، هاوکات شاسوار عەبدولواحیدیش پێزانینی خۆی بۆ هەواڵپرسین و پەیوەندی ئەمینداری یەکگرتوو نیشاندا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی بەبۆنەی ئازادکردنی لەزیندان، بە تەلەفون قسەی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و هەواڵی دۆخی تەندروستی پرسی.

هاوکات، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش پێزانینی خۆی بۆ هەواڵپرسین و پەیوەندی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی نیشانداهەروەها سوپاسی هەڵوێستی ئەمینداری یەکگرتووشی کرد کە یەكێک بووە لەو تاکە سەرکردانەی ئۆپۆزسیۆن کە بەردەوام لەسەر دۆسیەکەی بەدواداچونی کردووە و هەڵوێستی جوانی هەبووە.













گەلەری