PM:03:44:15/01/2026
1080 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تا ئێستا هیچ زیادکردنێکی باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک نەبووە و وتیشی، دەستییان بە چاودێری چڕی بازاڕ کردووە بۆ ڕیگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بەردەوام چاودێریی چالاکییەکانی بازاڕ دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی هەر حاڵەتێکی دەستکاریکردن یان بەرزکردنەوەی ناڕەوای نرخەکان. وتیشی، حکومەت هیچ هەموارکردنێکی لە باجی گومرگی لەسەر پێداویستییە سەرەتاییەکان بەتایبەتی کەلوپەلی خۆراک پەسەند نەکردووە.
دەشڵێت، ئەو بەرزبونەوەیەی
نرخەکان کە لە هەندێک شوێندا بەدی دەکرێت لەسەر بنەمای بڕیاری فەرمی نییە و بە
هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی پێویست
بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک دەگرنە بەر کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازار نرخی شمەک زیاد
بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو، بەهۆی
زیادکردنی باجی گومرکییەوە نرخی شمەک و کاڵاکان لە بازاردا بەرز دەبنەوە.