PM:11:36:14/12/2025
1536 جار خوێندراوەتەوە
هەرچەندە تاوەکو ئێستا ئەنجامی پشکنینی DNA بۆ تەرمەکە دەرنەچووە، پارێزگاری هەولێر ریگەیاند، بەڵگەکان دەریدەخەن، ئەو تەرمەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە و سبەی بەخاک دەسپێردرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەڵگەکان دەریدەخەن، ئەو تەرمەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە.
ئاماژەی
بەوەشكرد، سبەی تەرمەكەی لە پزیشكی دادیی هەولێر وەردەگیرێتەوە و رادەستی
كەسوكارەكەی دەكرێتەوە، لەسەر داواكاريى باوكى، تەرمەكەی لە دەڤەری بارزان
بەخاكدەسپێردرێت و مەراسیمی پرسەكەشی لەوێ بەڕێوەدەچێت و رۆژی دواتر پرسەكەی دەهێندرێتەوە
هەولێر.
رۆژى ٥ـی
نیسانی ئەمساڵ مامۆستا ئاڤێستا یوسف بهمهبهستى گهشتكردن لهههولێرهوه لهگهڵ
خێزانهكهى چوونه سنوورى مێرگهسۆر له ئیدارهى سۆران، بهڵام لهوێ كهوته
ناو ئاوى رووبارى تهنگاتوور و تاوهكو ئەمڕۆ بێسەروشوێن مایهوه.