PM:11:22:14/12/2025
1836 جار خوێندراوەتەوە
لە ناحیەی دارەشەکرانی سنووری هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێك دروستبووە و بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، شەڕەکە بەهۆی بەڕێوەچوونی خولێکی وەرزشییەوە بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەنزیک یاریگایەکی تۆپی پێ لە ناحیەی دارەشەکرانی سنووری هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێك دروستبووە و تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی رووداوەکەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
بە وتەی
شایەتحاڵەکان، چەند رۆژێك پێش ئێستا شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێک دروستبووە و بەهۆیەوە دووکەس برینداربوون یەکێکیان چوار
چەقۆی لێدراوە، ئەمجارەش ئەم تەقانەش لەسەر ئەوە بووە کە رێگەیان نەداوە خولێکی
وەرزشی بەرێوەبچێت.