سەردێڕ:

باوکی ئاڤێستا بۆ ئێن ئاڕ تی: بەپێی قسەی شایەتحاڵان تەرمەکە ١٠٠٪ ئاڤێستای کچمە

PM:10:38:14/12/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسف دۆزرایەوە، ئەمشەویش گەیاندرایە پزیشكی دادی لە هەولێر و توێكاری بۆ دەكرێت، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، سبەی لە ناوچەی بارزان بە خاک دەسپێردرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، یوسف بەرزنجی، باوکی ئاڤێستا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کرد و وتی، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، ئەو تەرمەی ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزرایەوە ١٠٠٪ تەرمی ئاڤێستای کچمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی رووبارەکە بەرز بووەوە، بەهۆیەوە تەرمەکە سەرئاو کەوتوو، دواتر ئاوەکە دابەزیوە و تەرمەکە بەدیار کەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە، فەخرەددین بەرزنجی، مامی ئاڤێستا بە ئێن ئاڕ تی وت، "بە گوێرەی ئەو جلوبەرگە بێت کە لە وێنەکان دەردەکەوێت، ئەوە تەرمی مامۆستا ئاڤێستایە، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری پزیشکی دادی دەکەین".













گەلەری