نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، كارتی نیشتیمانیی و كارتی زانیاری تێكهڵ بهیهكتری دهكرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بهپێی راگهیهنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە پڕۆژەی کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو و تێکەڵکردنی لەگەڵ کارتی زانیاری ئەنجامدا و بڕیاری یەكخستنی هەردوو كارتەكەی دا.
ئاماژه بهوهشكراوه،
کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەی بە راسپاردەکانی پڕۆژەکە کردووە، کە بریتی بوون لە
پەسەندکردنی سیستەمی کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو وەک سیستەمی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی
زانیارییە کەسییەکانی هاوڵاتیان، زیادکردنی داتای کارتی زانیاری و بەکارهێنانی
کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو بەبێ پێویستی بە کارتی نیشتهجێبوون(زانیاری).
ئەوەش
خراوەتەڕوو، "لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پەرەپێدانی سیستمی ئەلیکترۆنی
کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو کراوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیادە، وەک گۆڕینی
زانیارییەکانی نیشتەجێبوون، داوای کۆپی تۆمارەکانی تۆمارکردن و گۆڕینی باری
هاوسەرگیری، شانبەشانی خزمەتگوزارییەکانی دیکەی پەیوەست بە کارتی یەکگرتوو.
هاوكات لهلایهن
سودانیهوه داواكراوه كه پڕۆژەکە بەخێرایی تەواو بکرێت بۆ ئهوهی
بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان كهمبكرێتهوه له ژمارەی بەڵگەنامەی پێویست بۆ
فەرمانگەکانی حکومەت.