پارێزگاری هەولێر قەدەغەکردنی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ لەسەر شەقامەکانی هەولێر راگەیاند و دەڵێت، "هەر لایەنێک دەیەوێت کەمپین رابگەیەنێت، دەبێت داواکارییەکەی بە رێگەی پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشکەش بکات".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کۆکردنەوەی کۆمەک لەسەر شەقامە گشتییەکان رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆی دروستکردنی قەرەباڵغی و نیگەرانکردنی هاوڵاتیان.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئەم شێوازە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و
هێزە ئەمنییەکان رێگەپێدراون بۆ جێبەجێکردنی یاسا، و ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسی
هاتووچۆ دەسەڵاتیان پێدراوە بۆ گرتنەبەری ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک کە
ئەو جۆرە کارە ئەنجام بدات.
هاوکات
پارێزگار داوا لە هاوڵاتیان دەکات بە هیچ شێوەیەک بەشداری لەو جۆرە کەمپینانەدا
نەکەن، چونکە دڵنیا نین لە گەیاندن و گەیشتنی دروستی کۆمەک و هاوکارییەکان.
هۆشداریش دەدات
بە ئەنجامدەری ئەو کارانە کە لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی کارە ناشارستانییەکان رووبەڕووی
یاسا دەکرێنەوە و بەرپرسیارێتی دابەستنی رێگاکانیان دەکەوێتە ئەستۆ.