پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێک لەسەر زێی گەورە لە نزیک گوندی ئیستریان دۆزرایەوە و گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤیستابێت، هاوکات وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەرێم رایگەیاند، کە تەرمێک لە نزیک گوندی ئیستریان لەسەر زێی گەورە دۆزراوەتەوە، و تەرمەکە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بە سەرپەرشتی تیمی هاوبەش گوازراوەتەوە.
بەپێی روونکردنەوەکەی
وەزارەتی ناوخۆ، تیمەکە پێکهاتووە لە نوێنەرانی تەندروستی هەولێر، پزیشکی دادی،
بەرگری شارستانی و بەڵگەکانی تاوان و فەرمان دراوە بە تیمەکە کە تەرمەکە بە
شێوەیەکی زانستی هەڵبگرنەوە و بۆ شاری هەولێری بهێنن.
وەزارەتەکە
دەڵێت، مەبەست لە گواستنەوەی تەرمەکە بۆ هەولێر بۆ ئەنجامدانی پشکنینە، لەوانە
وەرگرتنی نمونەی DNA و کارکردن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی.
هاوکات بەرگری
شارستانی داوای لە راگەیاندنەکان کردووە کە چاوەڕوانی لێدوانی فەرمی بکەن و
زانیاری سەرەتایی لەبارەی ناسنامەی تەرمەکە بڵاونەکەنەوە تا بەشیوەیەکی فەرمی
ناسنامەکە ئاشکرا دەکرێت.