سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق: ٣٨ ملیۆن هاوڵاتی کارتی بەشەخۆراکیان نوێ کردووەتەوە

PM:06:16:14/12/2025

948 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە گەیشتووەتە ٣٨ ملیۆن کەس.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە بەرنامەی حکومەت بۆ جیاکردنەوەی کەسانی شایستە و گەیاندنی بەشەخۆراک پێیان و پرۆسەکەش گۆڕانکارییەکی دیجیتاڵییە کە هاوڵاتیان بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکان توانیویانە زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە.

دەشڵێت، وەزارەتەکەیان کار لەسەر خستنەکاری ئەپلیکەیشنی تایبەت دەکات بۆ زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی کارتەکان لە سەرتاسەری عێراقدا کە ئەمەش دەبێتە هۆی بنبڕکردنی گەندەڵی و رێگریکردن لە بەکارهێنانی رۆتین و بەرتیل.













گەلەری