سەردێڕ:

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: گفتوگۆ له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كرا

PM:11:23:08/12/2025

1268 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و دەڵێن، لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، گەشەسەندنی گرنگ بەدیهاتووە و پابەند دەبن بە یەکلاییکردنەوەی سەرجەم شایستەکان لە ماوەی دیاریکراوی دەستووریدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو لە نووسینگەی عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی وەتەنی کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەمانگی بۆ قۆناغی داهاتووکردەوە، لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا دەڵێن، لە گفتوگۆکانی تایبەت بە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران گەشەسەندنی گرنگ بەدیهاتووە و رێککەوتوون پابەندبن بە سەرجەم وادە دیاریکراوەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی شایستەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لەو هەنگاوانە دەکات کە بۆ بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەنرێن، ئەو هەنگاوانەی کە هۆکاردەبن بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر ئاستەنگییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، سەرەتای ساڵی داهاتوو خولی نوێی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات، لە هەنگاوی یەکەمدا سەرۆکی پەرلەمان و پاشان سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆکک ۆمار کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت.













گەلەری