سەردێڕ:

روونکردنەوەیەک لەبارەی گرانبوونی تێچووی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی

PM:10:41:08/12/2025

1404 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە زیادكردنی پارەی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی بۆ ٥٠ هەزار دینار دەكەن، دوورن لە راستییەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە، "هەواڵ و دەنگۆی زیادكردنی پارەی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی بۆ ٥٠ هەزار دینار رەتدەكەینەوە، كە گوایە بەهۆی كورتهێنانی دارایی پارەی كارتی نیشتمانی زیاد دەكرێت".

وتیشی، لەگەڵ رەتكردنەوەی دەنگۆكە، داوا لە هەموو لایەك دەكەن بە وردی زانیارییەكان بگوازنەوە و هەواڵی ناڕاست بڵاونەكەنەوە و لە سەرچاوەی زانیارییەكان دڵنیا ببنەوە.

دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی بە شێوەی وەرگرتنی نۆرەی ئەلیكترۆنییە و بە عەریزەنووسینەوە كەمتر لە ١٠ هەزاری تێدەچێت، ئەگەریش بە شێوەی پەلە بتەوێت كارەكەت بۆ بكرێت بە شێوەی ڤی ئای پی، ئەوا پێویستە ٢٥ هەزار دینار بدەیت جگە لەو نزیكەی ١٠ هەزارەی بۆ مامەڵەكە پێویستت دەبێت.













گەلەری