PM:10:13:08/12/2025
76744 جار خوێندراوەتەوە
ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی توندی بارانبارین ناوچه‌كانی گه‌رمیانی گرتووەته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان له سنووری ئیداره‌كه‌یان پشووی فه‌رمی ده‌بێـت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، شه‌پۆلێكی توندی بارانبارین روو له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنی پێشبینیه‌كان و له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موو لایه‌ك، ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا، سبه‌ینێ سێشه‌ممه ٩ـی کانونی یەکەم له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌وه، بكرێت به پشوو.
ئیداره‌ی گه‌رمیان
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و پشووه فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان،
كه له‌ئه‌ركدا ده‌بن، ناگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
له دوێنێوه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه
و ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی بواری كه‌شناسیش، هۆشداری له دروستبوونی لافاو له
چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ده‌ن.