PM:09:25:08/12/2025
1728 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆتاییەکانی ساڵ نزیک دەبینەوە و تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم سێ مووچەیان وەرنەگرتووە، یاریدەدەرێکی مەسرور بارزانیش دەڵێت، مووچەی مانگی ١٠ نافەوتێت بەڵام دڵنیایینەدا لە مووچەی دوو مانگەکەی کۆتایی ساڵ، بریکاری پێشووتری دارایی عێراقیش باسی دوو رێگەچارە دەکات تا ئەو دوو مووچەیە نەفەوتێن.
چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ نادیارە و نوقڵانەی فەوتانی لێدەدرێت، حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەستەوەستانە و رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەروچوو لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، مووچەی مانگی ١٠ نافەوتێت بەڵام لەبارەی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ دڵنیایی نەدا.
هەر
لەبارەیچارەنووسی دوو مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها لە دوو
حاڵەتدا ئەو دوو مووچەیە نافەوتێن، یەکێکیان ئەوەیە حکومەتی عێراق وەزارەتی دارایی
راسپێرێت لە ساڵی ٢٠٢٦ دوو مووچەکە دابەشبکات.
رێگاچارەی دووەمیش وەک فازڵ نەبی روونیکردووەتەوە، لایەنە کوردییەکان پێویستە
لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق پرسی دوو مووچەکە بکەنە تەوەرێک و لە
بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ جێی بکەنەوە.
مووچەخۆرانی
هەرێم دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی بەغداوەن، ئەمەش بنەرەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ
مانگەکانی شەش و حەوتی ئەمساڵ کاتێک حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەند نەبوو بە
رادەستکردنی نەوت و تەنانەت ئەو دوو مانگە، یەک دیناری داهاتی ناوخۆشی نەنارد بۆ
بەغدا، ئێستاش وا دەردەکەوێت هیچ باکێکی بە دۆخی گوزەرانی مووچەخۆرەکانی نەبێت
چونکە هیچ هەوڵێکی بۆ نادات.