سەردێڕ:

بەهۆی بارانی بەلێزمەوە تیمەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هێڵی گەرم راگەیەندرا

PM:08:05:08/12/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، بەدەیان ژینگەپارێز و ئامێر له سنووری پارێزگای سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ فریاگوزاری خێرا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ١٠٩ ژینگەپارێز و ٣١ ئامێرى خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ فریاگوزاری خێرا لە ٤٤ شارەوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکە".

دووپاتیشیكردەوە، "تیمە فریاگوزارەکان لە هەموو شارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان و شەقام و شوێنە گشتیەکان".
داواشیان كرد، "دانیشتوانی سنووری شارەوانیەکان لە رێگەی ژمارەی شارەوانی تایبەت بە خۆیان دەتوانن لە بوونی هەر حاڵەتێکی وەک لافاو و چوونەژوورەوەی ئاو بۆ ماڵان یان گیرانی ئاوەڕۆ و باراوناوەکان یان هەر مەترسییەکی دیکە دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوه:
زۆنی چەمچەماڵ:07717357580
زۆنی دوکان: 07708260606
زۆنی شارباژێر و دەربەندیخان: 07701914991
زۆنی پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزور: 07726588245













گەلەری