PM:11:40:07/12/2025
40688 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی پێشبینی هاتنی شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا سبەی دووشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە بکرێتە پشوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "بەهۆی خراپی کەشوهەوا، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا دەوامی فەرمی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە رابگرێت".
ئەوەش دوای ئەوەی کەشناسی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە، لە هەندێک شوێن ئەگەری دروستبوونی
لافاو هەیە و پلەکانی گەرماش تا هەشت پلە دادەبەزن، هاوکات لە سێ پارێزگاکەی هەرێمیش
ئامادەکاری بۆ حاڵەتی نەخوازراو کراوە و داوا دەکرێت کەس سەردانی چیاکان نەکات.