AM:11:47:07/12/2025
6996 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلی بارانبارین گەیشتە هەرێم و کەشناسیش دەڵێت، لە هەندێک شوێن ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە و پلەکانی گەرماش تا هەشت پلە دادەبەزن، لە سێ پارێزگاکەی هەرێمیش ئامادەکاری بۆ حاڵەتی نەخوازراو کراوە و داوا دەکرێت کەس سەردانی شاخەکان نەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوکات کەشناسی هەرێم وتی، لە سبەینێوە کاریگەری بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش لێزمە باران دەبارێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک کاتدا.
بەپێی
پێشبینییەکانیش، سبەینێ پلەکانی گەرما چوار بۆ شەش پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە
شاخاوییەکنیش شەش بۆ هەشت پلە دادەبەزن.
لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە
سەربەخۆکانی هەرێمیش، ئامادەکاری بۆ ئەگەری دروستبوونی
لافاو کراوە و هۆشداریش بە هاوڵاتیان دراوە کە دوور بکەونەوە لە ناوچە شاخاوییەکان
و لە ماڵەوە بمێننەوە.
هاوکات لە ٢٤
کاتژمێری رابردووشدا، لە ئامێدی و کانی ماسێی سنووری دهۆک، ١٦ ملیم باران باریووە
و لە هەندێ ناوچەی تریش بە رێژەی کەمتر باران باریوە.