سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە دارایی عێراقەوە سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران

PM:10:35:06/12/2025

24752 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "دڵنیایی دەدەینە مووچەخۆران کە مووچەکانیان مسگۆگەر کراوە و ئەو دەنگۆیانەیەش رەتدەکەینەوە کە باس لە کورتهێنانی پارە دەکەن".


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە دەڵێن قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە دەگاتە ٨.٥ ترلیۆن دینار، بەڵکو کۆی گشتیی خەرجیی مووچە، مانگانە شەش ترلیۆن دینارە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بەتەواوی مسۆگەر کراون.
باسی لەوەشكردووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن دوو ترلیۆن دینار کورتهێنانمان لە دابینکردنی پارەی مووچەدا هەیە، راست نین.












گەلەری