سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

PM:10:55:07/12/2025

580 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئاماری رێژەی باران بارینی بڵاوکردەوە و زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی بارزان بووە و ٣٠ ملم باریوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، برى باران بارینی لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر ٩ـی بەیانى تاکو کاتژمێر ٩ـی ئێوارەی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان زۆرترین رێژەی باران بارین، لە بارزان بووە، ٣٠.٤ ملم باریوە.

بڕی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەمشێوەیە:

هەولێر: ٢.٩ ملم

پیرمام: ٧.١ ملم

دهۆک: ٦.٩ ملم

زاخۆ: ١٤.٧ ملم

چەمچەماڵ: دڵۆپ دڵۆپ

شەمامک: ١.١ ملم

ئاکرێ: ١٣ ملم

ئامێدی: ٠.٢ ملم

بامەرنی: ١٣.٤ ملم

بارزان: ٣٠.٤ ملم

حاجی ئۆمەران: ١.٨ ملم

خەبات: ٨.٤ ملم

سۆران: ٤.٤ ملم.













گەلەری