سەردێڕ:

وانەبێژانی لادراو نیگەرانن و داوا دەکەن بکرێن بە گرێبەست

PM:10:22:07/12/2025

368 جار خوێندراوەتەوە

وانەبێژانی لادراو نیگەرانن و داوا دەکەن بکرێن بە گرێبەست، وەک خۆیان دەڵێن، چەندین جار گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و بەڵێنیان پێدراوە بکرێین بە گرێبەست بەڵام جێبەجێنەکراوە.


شاباز ناسڕ لە ساڵی ٢٠٢٠ــەوە لە وانەبێژی لابراوە، لەبری ئەوەی لەناو هۆڵەکانی قوتابخانە بێت و وانە بە قوتابیان بڵێتەوە، ئێستا لە كەرتی تایبەت بە ناچاری كار دەكات کە دوورە لە پیشەکەی خۆیەوە، ئێستا خەون و داواکارییان ئەوەیە بگەڕێنەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن و وانە بڵێنەوە.

ژمارەی وانەبێژانی لادراوە ژمارەیان نزیکەی هەزار و ٥٠٠ وانەبێژە،هەر یەکەیان لە بەروار و ساڵی جیاواز دەستبەکاربوونە ولادراون،ئەگەر چی چەندین جار بۆ گێڕانەوەی مافەكانیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و بەڵێنی زۆریان پێ درا بەڵام هەموو بەڵێنەكان زارەكی بوون و كرداری نەبوون.

رۆژى ٢٥ـی ئابى ٢٠٢٤، حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاریدا، مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەى ٣٨ هەزار کەسن، مامۆستایانی وانەبێژی لابراویش داوا دەكەن ئەمانیش بكەن بە گرێبەست و بیانگەڕێننەوە سەر كارەكانیان.



هۆگر هەڵگورد - سلێمانی












گەلەری