PM:10:17:07/12/2025
344 جار خوێندراوەتەوە
لەلایەن نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی گەرمیانەوە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەلار دەستگیر کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژی ١ـی کانونی یەکەم لەشاری کەلار، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە،توانیوشیانە دەستبگرن بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر
لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و ٣٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و سێ هەزار
دەنک حەبی هۆشبەر.
دەشڵێت، تۆمەتباران
بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و
کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.