سەردێڕ:

بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان مامۆستا و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بایکۆتیان کرد

PM:09:24:07/12/2025

420 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ئێواران بە ئێن ئاڕ وت، بە هۆی ئەوەی ماوەی نزیکەی ساڵێکە مووچەکانیان پێنەدراوە، مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ئێواران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی نزیکەی ساڵێکە پارەی بەشە وانەی ئێوارانیان پێ نەدراوە بایکۆتی دەوام دەکەن، چونکە مووچەی بەشە وانەی ئێوارانیان پێ نەداون کە هی وانە وتنەوە و لیژنەی چاودێری تاقیکردنەوەکانە.

چاوگەکەی ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، ئەو مووچەیە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم نییە و لەسەر ئەو پارەیەش نییە کە بەغدا دەینێرێت بەڵکو لەسەر پارەی ئەو خوێندکارانەیە کە بە پارە دەخوێنن و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا پارەکەیەیان لێ وەردەگیرێت بەڵام بۆ مامۆستایان خەرجناکرێت کەس نازانێت چی لە داهاتەکە دەکەن.













گەلەری