PM:09:02:07/12/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، مانگی رابردوو زیاتر لە ٢٦ هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و دەشڵێت، هەزار و ٢٦١ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی ١ بۆ ٣٠ـی تشرینی دووەم لە نەخۆشخانەی شار ٢٦ هەزار و ٥٠٢ نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیەش ١٩ هەزار و ٧٢٧ نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و پێنج هەزار و ٨٤٣ نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و ٨٨٠ نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر بەپێی
ئامارەكە، پێنج هەزار و ٣١٤ نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیەش
هەزار و ٥٥٢ نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و ٨٥٥ نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و ٥٥٨
نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و ٥٩٥ نەخۆش لە بەشی هەناوی و ٥١٠ نەخۆش لە بەشی شكاوی و
٣٣٩ نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو
ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار هەزار و ٢٦١ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كە ١٥٩
نەشتەرگەری قەستەرە و ١٠٦ نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و ٦٥ نەشتەگەری بۆ منداڵان
بووە.
ئاشكراشی
كردووە، ٧٠ هەزار و ٩٧٩ شیكاری تاقیگەیی و هەزار و ٧٦٨ هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها
شەش هەزار و ٥٩٣ تیشك و ٢٨٨ ئیكۆ و دوو هەزار و ٧١٥ سۆنەر و ٦٦٠ چارەسەری سروشتی
كراوە.