PM:08:26:07/12/2025
708 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە سێ مووچەی کۆتایی ساڵ تەنها چارەنووسی یەک مووچەیان دیارە کە مووچەی مانگی ١٠ـیە، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ بە نادیاری ماوەتەوە، تاوەکو ئێستا هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ و ١١ـی ناردووە بۆ بەغدا بەڵام داهاتی ناوخۆی ئەو دوو مانگەی رادەست نەکردووە.
چاوەرواندەکرێت لەگەڵ مووچەی مانگی ١٢ حکومەتی عێراق بریاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم بدات و هەرێمیش ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەست بکات.
تاوەکو ئێستا هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ و ١١ ناردووە بۆ بەغدا بەڵام
داهاتی ناوخۆی ئەو دوومانگەی رادەست نەکردووە، مووچەی مانگی ١٢ـش تاوەکو ئێستا وەک
ئەوەی فەوتابێت هەرێم هیچ رێکارێکی بۆ نەگرتووەتە بەر.
مووچەخۆرانی هەرێم ٦٠ مووچەی نەدراو و پاشکەوتیان لای حکومەتی هەرێمە،
بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ و درەنگ
رێککەوتن لەگەل بەغدا ژمارەی مووچە نەدراوەکان لەمساڵدا بەرز دەبێتەوە بۆ ٦٢ مووچە.