PM:06:17:07/12/2025
764 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی نەجم عەبدوڵا جبوری، کاندیدی دەرچووی پارێزگای نەینەوا، ئەوەش بە پشتبەستن بە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری و رێکارەکانی ریشەكێشكردنی حزبی بەعس.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان، نەجم جبوری کە سەرۆکی لیستی (نەینەوا لیئەھلیھا) بوو، سەرەڕای بەدەستهێنانی ٣٩ هەزار و ٤٦٤ دەنگ، مافی ئەوەی نابێت ببێتە ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.
بەمەش
دەنگەکانی ناوبراو پووچەڵکرانەوە و ژمارەی کورسییەکانی لیستەکەی لە سێ کورسییەوە
بۆ دوو کورسی کەمیکرد.
هاوکات بەهۆی
ئەم دوورخستنەوەیەوە، کورسییەکانی لیستی (پڕۆژەی عەرەبی) بۆ دوو کورسی زیادیکرد و
فەرحان ساڵح تورکی وەک کاندیدی دەرچوو شوێنی نەجم جبوری دەگرێتەوە.